ئاگاداریەك بۆ هەورامان و هەورامییەكان


زەنگ

كەشناسی هەورامان داوا لە هاوڵاتیانی ناوچەكانی دەوروبەری خورمال، بە تایبەتی تەوێڵە و بیارە و باخەكۆن و ناوچەكانی دەوروبەر دەكات لە دوو ڕۆژی داهاتوو بۆ كاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە  چونكە دنیا دەیبەستێت.


ئاگاداری و هۆشداری بۆسه‌رجه‌م خه‌ڵكی سنوری هه ورامان

ئێواره‌ی ئه مرو سێ‌ شه‌مه‌و شه‌وی چوارشه‌مه‌ له‌سه‌ر پێنج شه‌مه‌و ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ , هه ینی له‌ناوچه‌كانی سنوری هه ورامان پله‌كانی گه‌رمی له‌ژێرسفر ده‌بن ،هه روه ها له‌ ناوجه به رزه كان ( ته وێڵه ، بیاره ،) پله‌كانی گه‌رمی سفر به‌ڕۆژو چه‌ند پله‌یه‌ك ژێرسفر به‌شه‌و ده بێت . له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سنوری هه ورامان هه‌یه‌ بۆیه‌ ئاگاداری ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بن :
1- له م شه وه تاوه‌كو هه‌ینی ئه‌گه‌ری به‌ستن و گیرانی سه‌رجه‌م ڕێگاكانی ناوچه‌كانی سنوری هه ورامان به تایبه ت ڕێگاكانی ( ته وێڵه وگونده كانی ده ورو به ری ، بیاره وگونده كانی ( ده گا شێخان و باخه كون و سه رگه ت و هانه ی دن و ده ره ی مه ڕ و خه ربانی و خارگیلان و زه رده هاڵ و گه جینه و گونده كانی شاخی شنروی ،هاوار و گونده كانی ده وروبه رو و هه روه ها گونده كانی ده ورو به ری ناحیه ی خورمال ( یاڵانبی ،زه ڵم، نه وێ‌ و عاموره ) هه‌یه‌ .
2- سه‌رجه‌م گونده كانی سنوری هه ورامان به تایبه ت سنوری بیار و ته ویله و شاخی شنروی له‌ ئێواره‌ی چوارشه‌مه‌ بۆ هه‌ینی بۆ كاری پێویست نه‌بێ نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ باشتره‌ .
3- ڕووكردنه‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان و به‌رزاییه‌كان له‌و كاتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌به‌ر به‌فرو سه‌رمای توند پڕمه‌ترسیه‌ .
4- سه‌رجه‌م ڕێگاكان له‌كاته‌كانی شه‌وو ئه‌گه‌ری خلیسك بوون و به‌ستن هه‌یه‌ له‌سه‌ری .
* به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی سنوری هه وراما نی خۆشه‌ویست
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک