زەنگ
ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردووە، لە ناو شاری سلێمانی چوار كەسیان بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.
لە ڕاگەیەندرواێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، ئەو چوار كەسە بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و دواتر لە لایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی سزا دراون.
ب / سزادانی 4 کەس
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،لەڕۆژانی (6/7/2015) بۆ (13/7/2016 ) چوار کەس دەستگیربکەن ،دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 30/1/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار (ک،ع،ک) لەدایکبوی ساڵی (1991 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2- تاوانبار ( ص ،ح ،ع ) لەدایکبوی ساڵی (1987) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
3- تاوانبار (ک ،س ،ع) لەدایکبوی ساڵی (1992 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (8) مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
4- تاوانبار ( ڕ ،ح ،ص ) لەدایکبوی ساڵی (1982 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک