عەلمانیەكانی كوردستان ناراستییان لەگەل میللەت كرد



شـوان رابـەر

لە كوردستان لەمێژە ، لەژێر پەردە وناوی خەبات وكوردایەتی ونیشتیمانپەروەری جۆرەها پارت ولایەنە دروست بوون ، بەجۆرەها شێوە خەباتی نەتەوایەتیان كرد، ئەوەی گرنگە ودەمانەوێ‌ باسی بكەین ئەوەیە كەئەو حزبە عەلمانیانە سەرەتا بەناوی بەرگریكردن لەهاولاتیانی چەوساوەی كوردستان وخەبات وشۆرش لەپێناو داگیركردنی دا دروست بوون ، و خەلكیان دەستە مۆ و گۆش و پەروەردە و تەنزیم كرد بۆئەوەی بەرگری لێبكەن وڕزگاری بكەن، ئەوەش ئەسل و ئامانجە ، لەراستی دا دەبێ‌ ئەوحزبانە تەنها كاریان رزگاركردنی كوردستان وخەلكی چەوساوەبا، نەك لەرووی بیروباوەڕەوە كار لەسەر تێكدان وگۆرینی بیر وباوەر وئایدۆلۆژیا وئاكار ورەوشت وپەروەردە و تێگەیانن ‌و پێگەیاندنی عەلمانی و لادینی خەلكی كوردستانی بكەن. واتە دەبو كاری حزبە شۆرشگێرەكان تەنها چاك كردنی كوردستان وخەلكە كەی بایە نەك بێ‌ باوەڕكردنی خەلك ، وەك ئێستا بەكردار دەبینین هەندێ‌ لە لایەنە عەلمانیەكان‌و كادیرو سەركردەكانی كوردستان كاریان لەسەر تێكدان وخراپ كردن وبێ‌ باوەڕكردنی بیر وباوەڕ وئەخلاقی ئەم خەلكە كردووە، وێرای ئەوەی كەكار وخەباتی باش كراوە، وەلێ‌ ئەو جۆرە بێ‌ باوەری وبێ‌ دینی وبێ‌ ئەخلاقیەی ئێستا لەنێو كوردستان هەیە وكاری لەسەر دەكرێ‌ وخەلكی پێ‌َ ئاراستە وپەروەردە دەكرێ‌، بەشێكی زۆری ئەو حزبە عەلمانیانەن كەلەجیاتی شاكاری چاك وچاكسازی كردن ، لەرێی پەروەردە وراگەیاندن وكەنالەكانیانەوە خەلك بێ‌ دین وبێ‌ باوەر وبێ‌ ئەخلاق‌و خراپ دەكەن . بەداخەوە ئەمە كارێكی زۆر خراپ وناشایستەیە. پێَچەوانەی ئاین وئەخلاقی كوردەواری مان وپەروەردە وپێگەیاندن مان وئامانجە نەتەوەییەكانمانە ، ئەوەش ناجوری و ناپاكی ناراستی وچەواشەكارییە . پوختەی قسان ئە‌وكەسانە با خەبات بكەن و قوربانی بدەن وەلێ خەلك چەواشەو بێدین و بێ باوڕە‌و بەرلڵا‌و بێ ئەخلاق نەكەن .
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک