10 خاڵی گرنگ بۆ ژنانی دووگیان


زەنگ


قۆناغی دووگیانی قۆناغیکی هەستیارە و دەبێت بە وریایی و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو قۆناغدا بکرێت بۆ ئەوەی منداڵێکی ساغ و تەندروست بەدونیا بهێنردێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەم ١٠ رێنماییە جێبەجێ بکە و مەترسی ئەگەری دروستبوونی منداڵی ناتەندروست دووربخەرەوە

١ .دوورکەوەرەوە لە خواردنی شیر و پەنیری پەستەرە نەکراو  بەکارهێنانی پەنیری تەڕ(پەنیری سەلک) چونکە پەستەرەی بۆ نەکراوە.

٢ .بە هەموو شیوەیەک دووربکەوەرەوە لە جگەرە کێشان و کەسی جگەرە کێش.

٣. رێجیمکردن و دابەزاندنی کێش لە ماوەی دووگیانیدا زیان بە تەندروستی کۆرپە دەگەیەنێت، چونکە خراپ خۆری بە یەکێک لەو هۆکارانە دادەندرێت کە کاریگەری دەبێت لە دواکەوتنی گەشەی کۆرپەلە.

٤. ئەگەر وا راهاتوویت بەردەوام چای و قاوە بخۆیتەوە، دەبێت لە ماوەی دووگیانیدا دەستبەرداری ببیت، چونکە رێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە و  هۆکارە بۆ دەردانی کالسیۆم لە لەشدا و لەناوبردنی ماددەی ئاسن کە دەبێتە هۆی توشبوونی دایکەکە بە کەم خوێنی.

٥. لە ماوەی دووگیانیدا دایک نابێت بە بێ رێنمایی پزیشک هیچ جۆرە دەرمانێک وەربگرێت، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی منداڵ بە شێواوی.

٦.پیویستە دایکان لە ماوەی دووگیانیدا وەرزش بکەن، بەڵام ماندوبوونی زۆر و ئارەقکردنەوە بی ئەندازە زیانی هەیە بۆ تەندروستی و دەبێت لێی دوورکەویتەوە.

٧. دوورکەوەرەوە لەم خواردنانە: (گۆشتی سور، گۆشتی مریشک، گۆشتی ماسی) نەکوڵاو چونکە چەند بەکتریایەکی تێدایە کە بە کوڵانی زۆر نەبێت لە ناو ناچێت.

٨. خواردنەوە کحولی و گازییەکان لە ماوەی دووگیانیدا بە هیچ شێوەیەک رێگاپێدراو نییە.

٩. راستە گرنگیدان بە رێکپۆشی گرنگە لە ماوەکانی دووگیانیدا، بەڵام لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز هەڵبژاردەیەکی دروست نییە.

١٠ ژنی دووگیان نابێت دەستبداتە شتی قورس و هەڵیان بگرێت، چونکە مەترسی هەیە بۆ لەبارچوونی کۆرپەکەی.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک