زەنگ
زۆرترین پرسیار، كە ئاڕاستەی پزیشكەكان دەكرێت ئەوەیە، كە لەكاتی دووگیانیدا چۆن پەیوەندی سەرجێیی لەنێوان هاوسەراندا ئەنجام بدرێت و كاردانەوەی لەسەر حاڵەتی دایكان و منداڵەكەی چۆن دەبێت؟
لەكۆبەندی گشت لێكۆڵینەوە زانستیەكاندا دەركەوتوە، كە پەیوەندی سەرجێیی لە كاتی دووگیانی ئافرەتاندا كارێكی ئاساییە و دایكان و منداڵەكانیان زیانبەخش نابن پێی، بەڵام لەو لێكۆڵینەوانەدا تەنها چەند حاڵەتێك ئاماژەی پێكراوە، كە پەیوەندی سەرجێیی لە كاتی دووگیانی ئافرەتاندا زیانبەخشە بۆ دایكان و منداڵەكەی، ئەوانیش، بریتین لە:
یەكەم: دەركەوتەكانی جوتبوون لەكاتی دووگیانی لەسەر دایكان:
1. ئەگەر هاتوو دایكەكە پێشتر زیانبەخش بوو بێت، یاخود دووچاری منداڵ لەبارچونی بەردەوام و منداڵ بوونی پێش وەخت بووبێت، ئەوا جوتبوون لەكاتی دووگیانیدا زیان بەخشە بۆی.
2. زیانبەخشە جووت بوون لەگەڵ ئەو ژنانەی توشی لاچونی وێڵاش بووبن لە باری ئاسایی خۆی.
3. دەركەوتنی خوێن بەربوون (نەزیف) لەكاتی دووگیانیدا، لەگەڵ دەركەوتنی ئاوی منداڵ بوون.
دووەم: دەركەوتەكانی جوتبوون لەكاتی دووگیانی لەسەر پیاوان:
ناكرێت جووتبوون لەكاتی دووگیاندا ئەنجام بدرێت، ئەگەر هاتوو پیاوەكە هەڵگری نەخۆشیە سێكسیەكان و زیانبەخشەكان بووبێت، وەك لە شێوەی (الهربس و الكلامیدیا)، كە ئەم نەخۆشیانە ئەگوێزرێنە وە بۆ دایكان و منداڵەكانیان و زیانبەخشە بۆ هەردوولا.
جوتبوون لەكاتی دووگیانی لە چ كاتێكدا ئاساییە؟
لەكاتێكدا هیچ جۆرێك لەم نەخۆشیانە نەبوو لە پیاوان و ئەو نیشانانەی سەرەوەی ژنان دەرنەكەوت یاخود شێوازی نەخۆشیەكانی دیكە، كە پزیشك بڕیاری لەسەر بدات، ئەوەی دەمێنێتەوە ترس لە پەیوەندی سێكسی لە كاتی دوگیانیدا تەنها لەسەر سۆزداری هاوسەران دەمێنێتەوە، ئەگەر نا، ئاساییە.
باشترین كات بۆ سەرجێیی لە كاتی دووگیانیدا كەیە؟
لەگەڵ سەرەتای مانگی چوارەمی سكپڕیدا (مهبل)ی ژنان گرژ بوون یاخود هەڵاوسانێك بەخۆوە ئەبینێت، كە ئەمەش وا دەكات، زیاتر ئارەزوی پیاوان زۆر بكات، هەروەها ژنانیش لەو كاتەدا بگەن بە ئەوپەڕی ئۆرگازم، بۆیە مانگەكانی 4 تاوەكو مانگی 6ی دووگیانی ئافرەتان بە باشترین كات بۆ پەیوەندی سەرجێیی دادەنرێت.
زۆرێك لە پزیشكان پێیان وایە، كە پەیوەندی سەرجێیی لە كاتی دووگیانی ژناندا هەتا ڕۆژەكانی كۆتایی دوگویانیەكەی دروستە بە مەرجێك پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:
1. هەڵبژاردنی شێوازی لاتەنشیت یاخود لەسەرلا و شێوازی پشت لە بری شێوازی بەردەموو پێشەوە، چونكە شێوازی بەردەم و پێشەوە وا ئەكات زەختێكی زۆر بخرێتە سەر منداڵەكە و ناڕەحەتیەك بۆ ژنان دروست بكات، كە ئەمەش هەڵەیە.
2. ئەنجامنەدانی جووتبوون لەكاتەكانی 3 مانگی كۆتایی، یان نەگەیشتنە چێژی پەیوەندیەكە لە (3) مانگی كۆتایی دووگیانیدا، چونكە گەیشتن بەو چێژە لەو كاتەدا گرژبونێك دروست ئەكات لە ماسولكەكانی منداڵدانی ژنان، كە زیان بەخشە بۆ كۆرپەلە.
3. نەرمونیانی لە لایەن پیاوانەوە لەكاتی سەرجێییدا، مەرجە بۆئەوەی جووتبونێكی تەندروست ئەنجام بدرێت، كە زۆر توندبوونی یاخود تێگیربوونی پیاوان زیانبەخشە بۆ ژنانی دووگیان.
4. پێویستە پیاوان لە مانگەكانی كۆتایی دووگیانی ژناندا بە بەكارهێنانی وەك شێوازی (كۆندۆم) پڕۆسەكە ئەنجام بدەن، تاكو پارێزگاری بكرێت لە گواستنەوەی هەر زیانبەخشیەك بۆ ژنان و كۆرپەلە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک