11 هاوڵاتی دەستگیركران


زەنگ

هێمن كەمەرخان: بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزووور لەدوو  دەرچونی مەیدانیدا توانیان (6) هاووڵاتی تۆمەتبار دەست گیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەیی کێویی و بیرلێدان بوون هاوکات دەستگیرا بەسەر (1) تاپڕو (1) ماتۆرسکیل و (1 )باڵندە لەجۆری کەو و (2) جیهازی بیرلێداندا.

لە لایەکی ترەوە مەفرەزەیەکی بەشی پۆلسی دارستان و ژینگەی سیدصادق لە دەرچونیکی مەیدانیدا توانیان (2) هاووڵاتی سەرپێچیکار دەستگیربکەن سەرقاڵی ڕاوکردن بوو هاوکات دەستگیرا بەسەر (1) ماتۆرسکیل و (2) باڵندەدا.

هەروەها مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (پیرەمەگرون ) لەدەرچونیکیان توانیان (1) هاووڵاتی سەرپێچیکار دەستگیربکەن کە سەرقاڵی زیادەرەوی بوون  .

هەروەك لەسنوری سیتەک دەستگیرا بەسەر (1) باڵندە لە جۆری کەو لە کوخێکدا دانرابوو بۆ مەبەستی ڕاوکردن.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک