چۆن وا لە خۆشەویستەكەت دەكەی داوای هاوسەرگیریت لێ بكات


زەنگ

1. بڕیاری هاوسەرگیری بڕیارێکی ئاسان نیە بۆ پیاوان، بۆیە نابێت هەرگیز وایلێبکەیت کە هەست بە فشاری دەرونی بکات. هەمیشە هەوڵبدە لەگەڵیدا باش بیت و وای لێبکە هەست بکات کە تۆ هەمیشە پشتیدەگریت. 

٢. یەکێکی تر لە هەنگاوەکان ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ پێی بڵێیت کە تۆ دەتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەودا بکەیت و بۆچونەکانی خۆتی لەسەر ئەم بابەتە پێبڵێی. بەم ڕێگەیە خۆشەویستەکەت دەزانێت کە تۆ بەڕاستی دەتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەودا بکەیت.

٣. بەراوردی پەیوەندی خۆتان لەگەڵ هاوڕێکانت مەکە و زۆر گلەیی لێمەکە لەسەر ئەوەی کە هاوڕێکانت شویان کردوە چونکە لەم حاڵەتە لەوانەیە خۆشەویستەکەت هەست بە فشاری دەرونی بکات لەسەر ئەم بابەتە و نەتوانێت بەئاسانی بڕیار بدات.

٤. باشترە کاتێکی دیاریکراو دابنێن بۆ کاتی هاوسەرگیریتان؛ بۆ نمونە، دەتوانیت پێی بڵێیت، "ڕات چۆنە لەسەر هاوسەرگیری لەدوای دوو ساڵی تر؟" بەم ڕێگەیە خۆشەویستەکەت کاتێکی دیاریکراوی دەبێت تا بیر لە هاوسەرگیری بکاتەوە.

٥. هەوڵبدە وایلێبکەیت کە هەست بە هەموو ئەو شتانە بکات کە تۆ بۆی دەکەیت و سوپاسگوزارت بێت بۆ ئەو شتانە بەمەش دەتوانیت ئەو هەستەی لەلا دروست بکەیت کە ئەو ناتوانێت بەبێ تۆ بژیت.

٦. هەوڵبدە هەموو شتێکی لەلا باس بکەیت و متمانەت پێی هەبێت و هەموو شتەکان بە هاوبەشی بکەن.

٧. کاتێک کە پیاسە دەکەن هەوڵبدە لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەتان پیاسە بکەن کە هاوسەرگیریان کردوە.

٨. هەوڵبدە بەهێواشی پەیوەندیەکەتان بەرەو پێش بەرە تا دەگاتە ئاستی هاوسەرگیری چونکە بەم شێوەیە بڕیاری هاوسەرگیری ئاسانتر دەبێت.

٩. لە کۆتایدا، هیچ کەسێک ناتوانێت فشار لە کەسێکی تر بکات بۆ هاوسەرگیری و بۆیە بڕیارەکەی هەرچیەک بێت پێویستە پەسەندی بکەیت چونکە لەوانەیە ئەو پێویستی بە کاتێکی زیاتر بێت یان هەر هۆکارێکی تر.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک