ئه‌و شتانه‌ى كە ژن و پياو هیچكات بە يه‌كترى ناڵێن


زەنگ

شارەزایەك لە ماڵپەڕی (Boldskay) باس لەوە دەكات كە زۆر شت هەیە ئافرەتان دەیانەوێت بە هاوسەرەكانیان بڵێن، بەڵام بەهۆی هەستیاری بابەتەكان لەوانەیە تەنها كەمێك لەو شتانە دەربخەن. 
١. هەرچەندە لەوانەیە ڕاستەوخۆ پێت نەڵێت، بەڵام ئافرەتان حەزدەكەن هاوسەرەكانیان لە ڕوواڵەت جوان و سەرەنجڕاكێش بن لەبەرچاوی هاوڕێكان و خزمەكانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌.


٢.  ئافرەتان حەز دەكەن هاوسەرەكانیان وایان لێبكەن كە هەست بكەن شاژنن، بەڵام ڕاستەوخۆ و بەكراوەیی ئەم شتە بە هاوسەرەكانیان ناڵێن.


٣. ئافرەتان حەزدەكەن هەمیشە هاوسەرەكانیان پاكوخاوێن بن، و دەیانەوێت نینۆكەكانی هاوسەرەكانیان پاكبێت و بۆنی دەمیان خۆش بێت، بۆنی ناخۆش لە جەستەیان نەیات، بەڵام زۆربەی كات ئافرەتان ڕاستەوخۆ ئەم شتانە بە هاوسەرەكانیان ناڵێن.


٤. ئافرەتان نایەنەوێت باسی ئەو هەموو گەنجانە بكەن كە پێشتر داوایان لێكردون تا شویان پێبكەن، بۆیە باشترە پیاوانیش باس لە خۆشەویستە كۆنەكانیان نەكەن بۆ ئەوان.


٥. باشترە پیاوان هەندێك كات ڕێگە بە هاوسەرەكانیان بدەن تا هەندێك كات لەگەڵ هاوڕێكانیان بەسەر بەرن.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک