زەنگ
غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، یەكێتی جارێكی تر دەیەوێت نەوتی گەرمیان بە حزبی بكات.
دەقی نوسینەكە:
( جارێكی تر یه‌كێتی ده‌یه‌وێت نه‌وتی گه‌رمیان به حزبی بكات ))
دوای ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه گه‌ران و به‌دواداچوون بۆ نه‌وتی گه‌رمیان ده‌كرێت لای هه‌مووان ئاشكرایه ، كه زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیانیه كه له بواری خزمه‌تگوزاری و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان كه كار ده‌كه‌ن له گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت له ناوچه‌ی گه‌رمیان سه‌ر به په‌رپرسه‌كانی یه‌كیتین ، كه به ته‌زكیه‌ی حزبی هاوڵاتیانیان داده‌مه‌زران له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریان ده‌كرد له شوێنه گرنگه‌كان خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان نه‌بوون ، سه‌دان گه‌نجی گه‌رمیان بێكار دانیشتوون له ماڵه‌وه به‌ڵام خه‌ڵك له شوێنی تر ده‌هێنن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی كه شاره‌زان به‌ڵكو له به‌ر ئه‌وه‌ی نزیكن له فلان و فیسان له ناوحزبدا ، هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ده‌یان ئۆتومبیل و باص و شۆفڵ و ته‌نكه‌ری به‌رپرسه‌كانی گه‌رمیانیان له ناو كۆمپانیانكان خستبووه ئیش ، به‌ڵام هاوڵاتیانی گه‌رمیان بۆیان هه‌بوو له دووره‌وه سه‌یری باص و ته‌نكه‌ره‌كانی ئه‌وان بكات ..
دوای ئه‌وه‌ی كه ته‌شكیله‌ی حكومه‌تی خۆجێتی پارێزگای سلێمانی كرا ، به‌شی له ئه‌و ناحیه‌یانه‌ی كه نه‌وتی تێدایه وه‌ك ( سه‌رقه‌ڵا ) له ژێر ده‌ستی یه‌كیتی نیه ، ئه‌میش وای كرد زه‌ره له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرسه‌كانی یه‌كیتی بدات و هیچ نه‌بێت ئه‌گه‌ر به مه‌ركه‌زی گه‌رمیان سودمه‌ند نه‌بوو بێت له نه‌وتی خۆی خۆ ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین هاوڵاتیه‌كانیان بتوانن كرێكار تێدا بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بێت نه‌ك به شێوه‌یه‌كی حزبی بێت ، به‌ڵام ئه‌مه قبوول نیه لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه ڤیلا و كومپانیا درووست ده‌كه‌ن له سه‌ر نه‌وتی هاولاتیانی گه‌رمیان هه‌تا دێت گه‌نجه‌كانمانیش روو له ده‌روه ده‌كه‌ن له بێ ئیشی .
ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه له لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كفری بۆ كه‌م كردنه‌وی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا بۆ بابه‌تی ( دامه‌زراند ، ئیش و كاره‌كانی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ) ، ئه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر حزب باڵا ده‌ست بێت له دانانی كۆمپانیاكان و كارمه‌نده‌كانی ، ئه‌گینه له هه‌موو كوردستان له هه‌ر ناحیه‌ك نه‌وت هه‌بێت ئه‌وه ، به‌رێوبه‌ری ناحیه‌كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به ته‌نسیق له گه‌ڵ كومپانیاكان بۆ دامه‌زراندن له كومپانیه‌كه ، به‌ڵام دوای هاتنی نۆكان كه هه‌موومان ده‌زانین سه‌ر به‌كێ یه ؟ كار بۆ كێ یه ده‌كات ، ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات له به‌رێوبه‌ری ناحیه‌كه وه‌گرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی هه‌چیان ده‌وێت بیكه‌ن ..
كه‌واتا ده‌بێت ئه‌وه به‌ڵێن جارێكی تر یه‌كیتی ده‌یه‌وێت نه‌وت بكات به حزبی ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانن ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت بكرێت به نیشتیمانی و هه‌موو هاوڵاتیانی گه‌رمیان به یه‌كسانی سودمه‌ند بن له نه‌وتی ده‌ڤه‌ركه‌یان و به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆڵ ناده‌ین ، نه‌ك دامه‌زراندن له سه‌ر بنه‌مای جیاكاری و حزبی خه‌ڵك دامه‌زرێنن ، هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پشتیوانی ته‌وای به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا ده‌كه‌ین ، به هه‌موومان رێكری له كاری نایاسای ده‌كه‌ین .
غالب محمد عه‌لی
س.لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه‌سروشتیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سلێمانی
25/ 2/ 2017
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک