تۆڕی هەواڵی زەنگ پرسەیەك ئاراستە دەكات
بە ناوی تۆڕی هەواڵی زەنگ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكرد و كەناڵی ڕووداو و تەوای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان دەكەین.
بەداخەوە ئەمڕۆ شەممە، 25ی شوباتی 2017، لە كاتی ڕووماڵكردن لە بەرەكانی جەنگ، بێژەرو پێشكەشكارە دیارەكەی كەناڵی ڕووداو شیفا گەردی، بەهۆی تهقینهوهی بۆمبێكی چێنراو لە موسڵ شەهید دهبێت و هاوكات كامێرامانەكەشی بە ناوی یونس مستەفا بریندار دەبێت.
تۆڕی هەواڵی زەنگ، وێڕای ئاراستەكردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی كۆچكردوو و كەناڵی ڕووداو، دەخوازێت كامێرامانەكەی بە زوترین كات چاك بێتەوە و هیوا سەلامەتی بۆ دەخوازێت.
لە كۆتایدا لە دەستدانی شیفا خەمێكی گەورە بوو، ئومێد دەكەین دواین هەواڵی ناخۆش بێت، هاوخهمى ههموو لايهكين.
شادبن.
دەستەی تۆڕی هەواڵی زەنگ
25ی شوباتی 2017
سلێمانی
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک