زەنگ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگیەنێت كە حكومەت پلانی هەیە پاشەكەوت لەسەر موچەی ئەو فەرمانبەرانە نەهێڵێت كە موچەكانیان لە خوار 500 هەزار دینارەوەیە و بەپێی ئەو داهاتەی دێتە بەردەستی حكومەتیش پێداچونەوە بە رێژەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەراندا دەكرێت.
مەدینە شەرنەخی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەت پلانی هەیە پاشەكەوت لەسەر موچەی ئەو فەرمانبەرانە نەهێڵێت كە موچەكانیان لە خوار 500 هەزار دینارەوەیە و بەپێی ئەو داهاتەی دێتە بەردەستی حكومەتیش پێداچونەوە بە رێژەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەراندا دەكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی بە ماڵپەری فەرمی پارتی وتووە "حكومهتی ههرێمی كوردستان وا خەریکی کارکردنە لە سیستمی كهمكردنهوهی رێژهی پاشهكهوت له موچهی فهرمانبەراندا، بهڵام تا ئێستا كهمكردنهوەی رێژهی پاشهكهوت بهتهواوهتی دیاری نهكراوه، چونكه حكومهت دهیهوێ بهپێی ئهو داهاتهی دێته بهردهستی، پێداچونهوه به رێژهی پاشهكهوتدا بكات”.
ئەوەشی خستەڕوو، حكومەت دەیەوێت ئەو فەرمانبەرانەی موچەكانیان كەمە بەشێوەیەك كە 400 یان 500 هەزار دینارە وەك خۆی بهێڵێتەوە و پاشەكەوتی لەسەر هەڵگرێت.
لە بارەی ئەوانەی مووچەیان لە سەرو 500 هەزارەوەیە دەڵێت، دەستكاری دەكرێت و بەپێی زۆریی موچەكە پاشەكەوتی لێدەكرێت بەتایبەتی پلە باڵاكان رێژەیەكی كەمی پاشەكەوتی لێ كەمدەكرێتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک