دوو ڕاوچی دەستگیركران


زەنگ

پۆلیسی دارستانی سلێمانی لە ڕێگەی مەفرەزەكانەوە دوو كەس بەهۆی ڕاوی ئاژەڵ دەستگیر دەكەن.

هێمن كەمەرخا، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی چەمچەماڵ و شارەزور  2 سەپێچیكاریان دەستگیركرد و ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە .  

هێمن كەمەرخان ئەوەشی خستەڕوو، لە سنوری شارەزوور توانراوە دوو هاووڵاتی لەسەر ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەیی كێویی دەستگیربكرێن، هەروەها لە سنوری بەشی چەمچەماڵ دوای بەدیكردنی مەفرەزەكان، سەرپێچیكاران هەلاتن.

وتیشی " كەسەرقاڵی ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەیی كێوی بوون هاوكات دەست گیراوە بەسەر شەش باڵندەی كێوی لەجۆری  سوێسكە و یەك چەكی جۆری تاپڕ و شەش فیشەكی تاپڕدا". 

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک