بەهۆی چیەوە توشی شێرپەنجەی كۆڵۆن دەبیت


زەنگ


لەبەر ئەوەی شێرپەنجەی قۆڵۆن وەكو شێرپەنجەكانی تر گەشە دەكات بەبێ‌ بونی هیچ نیشانەیەك، بۆیە نیشانەكانی درەنگ دەردەكەوێت و بەپێ‌ ی شوێنی توشبونی بەشەكانی قۆڵۆن دەركەوتنەكەی و نیشانەكانی جیاوازە.

سەرەتا نیشانەكانی بەشێوەی تەشەنوجات و هەڵئاوسانی سك بەهۆی غازاتەوە دەست پێ‌ دەكات، پاشان دەبێتە هۆی سكچون یاخود قەبزی كە بۆماوەی مانگێك دەخایەنێت پاشان خوێن دەبینرێت لە پیسای دا لەگەڵ ئەوەشدا وەكو زۆربەی شێرپەنجەكانی تر هەست بە هیلاكی و ماندو بونی بەردەوام دەكرێت لەگەڵ كەم بونەوەی كێش بەڵام سەرەكیترن نیشانە بونی خوێنە لە پیسایی و كۆمدا.

رەنگە مایەسیری یاخود خواردنی هەندێ‌ خواردەمەنی و دەرمان پیسایەكە سور بكات بەڵام بونی ئەو خوێنە زۆرە نیشانەی مەترسی یە، بە شێوەیەكی سەرەكی ئەگەری تووش بون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن لە دوای تەمەنی 50 سالیەوەیە.

چۆن خۆت لە شێرپەنجەی قۆڵۆن دەپارێزیت؟

شێرپەنجەی قۆڵۆن بەشێوەیەكی گشتی تا ماوەیەكی درەنگ بە بێ‌ هیچ نیشانەیەك لە نەخۆشدا دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە لە دوای تەمەنی 50 ساڵیەوە ساڵانە شیكاری گشتیی پیسای بكرێت بۆ زانینی خوێن لە ناو یدا هەروەها ئەنجام دانی ناڤۆری قۆڵۆن لە هەر 10 ساڵ جارێكدا.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک