زەنگ
لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەربڕێكی زۆر خواردن و مەوادی ماوە بەسەرچوودا دەگرێت و خاوەنەكانیان رووبەڕووی سزای یاسایی دەكاتەوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا و لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچونەكانی لیژنەهاوبەشەكان بۆ رێگریكردن لە مەواد و خواردن بەسەرچوو زیان بەخش دەست بەسەر زیاتر لە 3 تۆن خوارن و مەوادی ماوەبەسەرچوودا گیرا.
ئازاد نەبی نوێنەری تەندروستی و ئەندامی لیژنەی باڵا لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا لە عەلوەی سلێمانی دەستیان بەسەر 2 تۆن زەیتون دا گرت كە پاش ئەوەی دووجار پشكنینی بۆ كرا دەركەووت گونجاو نیە بۆ خواردن.
وتیشی لە چەند شوێنێكی تری شاری سلێمانی و لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچونەكانیان توانیان دەست بگرن بەسەر بڕێكی تر لە خواردن و مەوادی بەسەرچوو كە لە نێویاندا بڕێكی زۆر ماست هەیە كە ئەویش پاش پشكنین دەركەوت گونجاو نیە بۆ خواردن.
ئازاد نەبی راشیگەیاند، هەموو ئەو مەوادانەی دەستی بەسەردا گیراوە لە ناوچەی تانجەرۆ لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناو براوە و بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانیش لیژنەهاوبەشەكان هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە داواشی لە هاوڵاتیان كرد لە هەرشوێنێك گومانیان لە بونی خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش هەبوو لیژنەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک