زهنگ
زۆرکات خانمان بۆئەوەی ماوەیەک منداڵیان نەبێت سود لە حەبی رێگری کردن لە سکپڕیی وەردەگرن، بەڵام ئەو حەبە دەشێت زیانی لاوەکی ھەبێت و پێویستە جێگرەوەیەکی سرووشتی بۆ بدۆزنەوە.
خانمان دەتوانن لەبری حەبی رێگری کردن لە سکپڕیی گژوگیا بەکاربھێنن و ئەو گیراوە سرووشتییانەش زیانێکی لاوەکییان نییە و زۆر کاریگەرن، یەکێک لە گیراوە گرنگەکانیش بریتییە لەمەی خوارەوە:
پێکھێنەرەکان: ئاو، گەڵای دار بی. ھەنگاوەکانی ئامادەکردن و شێوازی بەکارھێنان: -چەند گەڵایەکی دار بی بھێنە و بیخەرە ناو ئاوەوە و بیکوڵێنە و دواتر ساردی بکەرەوە.
گیراوەکە بپاڵێوە و گیراوەکە لەناو ساردکەرەوەدا ھەڵبگرە و رۆژانە ٣ کوپ لە گیراوەکە بخۆرەوە و دەتوانیت لەپێش ژەمەکاندا بێت.
باشترین کات بۆ خواردنەوەی رۆژانی دوای کۆتایی ھاتنی سووڕی مانگانەیە و ئەوەش رێگری لە سکپڕیی دەکات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک