هەزار و 500 نەستەلەی ماوە بەسەرچو دەستی بەسەرداگیرا


زەنگ

لەلایەن لیژنەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یەوە، دەستگیرا بەسەر بڕی هەزارو 452 شوشەی نەستەلە، سەرجەمیان بەسەرچوو بوون.

 لەشكر حەمید، سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەمی ئەو مادە خۆراكییە لە كۆگایەكی گەروەدا لەناوچەی ژاڵەی شاری سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوە.

لەشكر حەمید ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەمی نەستەلە بەسەرچووەكان لەلایەن لیژنەكەمانە بڕیاری لەناوبردنی بۆ دەرچوو، هەروەها خاوەنەكەشی ڕێكاری یاسای لەدژ دەگیرێتە بەر.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک