گرێبەستی كارمەندانی تەندروستی نوێ دەكرێتەوە


زەنگ

بەپێی نووسراوی وزاری ژمارە 1052 وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرواری 20/2/2017 كە واژووی وەزیری تەندروستی لەسەرە.

فەرمانی نوێكردنەوەی گرێبەستی 174 كارمەند لەسەر بودجەی ئاسایی دەرچوو كە لە سنوری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدا كاردەكەن بۆ ساڵی نوێی2017.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش بەنوسراوی ژمارە 1938 لە بەرواری 26/2/2017 فەرمانی كارگێڕی بۆ ئەو گرێبەستانە دەركرد بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان.

لەنووسراوەكەدا هاتووە، بڕیاردرا بە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو 174 كارمەندە لە بەرواری 1/1/2017 تاوەكو 31/12/2017  لەسەر بودجەی ئاسایی مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک