سلێمانی، 11 تۆن خۆراكی خراپ لە ناوبرا


زەنگ

لە لایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە دەستدەگیرێت بەسەر  بری زیاتر لە ١١  تۆن مەوادی ماوەبەسەرچوو، سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنیش رایدەگەیەنێت سەرجەمیان لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراون.

خالید محەمەد، سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، کاری لیژنەکەیان لەناوبردنی ئەو مەوادانەیە کەماوەی بەکارھێنانیان بەسەرچووە و شیاوی خواردن و بەکارھێنان نییە بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ

خالید محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی ئەم مانگەدا واتە مانگی دوو لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە دەستگیراوە بەسەر بری 11 تۆن و 3 سەدو 50 کگم مەوادی ماوە بەسەرچوو، جۆری مەوادەکانیشی بریتیبوون لە خواردەمەنی و مەوادی جوانکاری و پاککەرەوە.

وتیشی "سەرجەمی ئەو مەواد و کەلوپەلانەی کە دەستی بەسەردا گیراوە بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراون".
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک