له‌ سلێمانى به‌ ڕاپه‌ڕين يادى ڕاپه‌ڕين ده‌كرێته‌وه‌


زەنگ

7ی مانگی هەموو ساڵێك كە یادی ڕاپەڕینە مەزنەكەیە، داوا لە هاوڵاتیان كراوە ئەمساڵ خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام بدرێت.

دەقی نوسینەكە:

ئاگادارییەک لە (بەرەی خەڵک)ەوە!

هاوڵاتیانی خۆشەویست بەگشتی و(بەشدارانی ڕاپەڕین لە پێشمەرگە و زیندانی سیاسی و گەنجان و ژنان و مامۆستایان و فەرمانبەران و کاسبکاران) بە تایبەتی. . . 

ئەم ساڵ، دوور لە دەستی حزبەکان و دەسەڵاتی خیانەتکار لە ئامانج و دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین، خۆمان کە خاوەنی ڕاستەقینەی ڕاپەڕینین، ئەو یادە دەکەینەوە و سەروەری هەڕاجکراوی ئەو وەرچەرخانە مەزنە لە دەستی تاڵانچییەکانی حزب و بنەماڵەکان دەسەنینەوە!

بۆیە، گەر ئەم کوردستانە بە نیشتمانی خۆت دەزانی، گەر پڕبووی لە نائومێدی بەهۆی (دزی و کوشتار و ستەمی حزبەکان و دەسەڵات و بنەماڵەکانەوە) وەرە و لە بەرەی خەڵکدا، شکۆی ڕاپەڕین بگێڕەوە بۆ خۆت، وڵات هی تۆیە و ناکرێ ئاوا بێڕێزی بە خۆت و خاک و خەڵک و خوا بکرێ لە لایەن دەسەڵاتی عاشق بە خوێن و دۆلارەوە!

وەرنە بەرەی خەڵک، یەکدەست و یەکئامانج، پاکێتی خۆمان دەسەلمێنین و بێبەری بوونی دەسەڵات و حزبەکان لە نیشتمان ڕادەگەێنین!

 ٧ی ئازار... زەماوەندی خەڵکە، نەک حزب و بنەماڵەکان و دەسەڵاتە تاریک و ئابڕووچووەکەیان!

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک