زهنگ
ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە ناو شاری سلێمانی سێ كەسیان بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، ئەو كەسانە بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، هەر سێكیان لە ڕەگەزی نێرن و لە ڕووی ماددی و مەعنەویەوە سزادراون.
بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی 3 کەس
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەبەرواری ( 16/6/2016 تا ڕۆژی 19/6/2016 ) لەناو شار و شارۆچکەکانی سەربە پارێزگای سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ، سێ کەس دەستگیربکەن ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا، لە ڕۆژی ( 21/2/2017 ) لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی سلێمانی/2 ، سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار ( م ، خ ، س ) لەدایکبوی ساڵی (1988) کورد ، ڕەگەز نێر ، پیشەی کاسب ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (3)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2- تاوانبار ( ب ، ا ، ح ) لەدایکبوی ساڵی (1984) ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (6)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
3- تاوانبار ( ف ، ا ، ع ) لەدایکبوی ساڵی (1985 ) کورد ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (6)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک