ڕێگریی لە ھاتنە ناوەوەی دەیان تەن مریشکی مردارەوەبوو دەکرێت


زه‌نگ

دەیان تەن مریشک (دەگوترێ مریشکی مرداروەبوون) لە ڕێگەی چەند خاڵێکی سنوریی (نا فەرمیی)یەوە ھێنراونەتە ھەرێمی کوردستان و، چەند شایەتحاڵێکی ناوچەی (پشدەر - بتوێن) ئەم ھەواڵە دەگەیەننە عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو .

سێ شەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی وەزیری کشتوکاڵ و جوتیاراندا، یەکێک لە جوتیارانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە ئەم ھەواڵە بە وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت و، وەزیری کشتوکاڵیش لەناو کۆبوونەوەکە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە مامۆستا حامید لێپرسراوی ئیدارەی ڕاپەڕین دەکات و ئەو ھەواڵەی پێدەدات و، داواشی لێدەکات بەپەلە دەست بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو مریشکە سەربڕاوە گومانلێکراوانە .

ئارام حەسەن، کە یەکێکە لەو جوتیارانەی بەشداریی کۆبوونەوەکەی وەزیری کشتوکاڵ و جوتیارانی کردووە ڕایگەیاند "یەکەمجارە سکاڵایەک بگەیەنین بە بەرپرسێکی باڵای ئەم حکومەتە و، بەبێ وەستان بەدواداچوون بکات تا دەیگەیەنێتە ئەنجام" .

وتیشی "زۆر سوپاسی وەزیری کشتوکاڵ دەکەین کە خەمخۆرانە تەداخولی کرد و، لەسەر بڕیاری بەڕێزیان ڕێگری لە ھاتنەناوەوەی ئەو مریشکانە کرد و، سەرەڕای ئەوەی کە غەرامەی ئەو کەسانە کراوە ھەستابوون بەو کارە، سەرجەمی مریشکەکانیش نێردرانەوە بۆ ئێران" .

ئارام حەسەن ئاماژەیبەوەشکرد "ئێمە داوامان لە کاک عەبدولستار مەجید کرد کە بە تەنھا بە گێڕانەوەی ئەو مریشکانە ڕازی نەبێت، بەڵکو دەستی بەسەردا بگیرێت و بسوتێندرێن، بەڕێزیشی بەڵێنیدا کە ھەرگیز چاوپۆشی ئەو ڕەفتارە ترسناکە ناکات و لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبێت بۆ بنبڕکردنی ئەو ھاتنە ناوەوەی ئەو جۆرە خۆراکە ژەھراویانە" .
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک