پۆلیس هەشت كەسی دەستگیركرد


زەنگ

عقید هێمن كەمەرخان: بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، هەرچەند  هاوولاتیان لەپێناو حەز و ئارەزوویەکی تایبەتیدا بیانەوێت سەرپێچی لە ڕێنماییەکانمان بکەن و زیان بە سروشت و ژینگەی کوردستان بگەیەنن، بەلام دەکەونە بۆسەی پۆلیسی دارستان و دەستگیر دەکرێن.  

ئاماژەی بەوەشکرد ،مەفرەزەیەکی بەشی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور لە دوو دەرچونیاندا توانیان ( 3 ) هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی راوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بوون و هەروەها (4) هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقالی بیرلێدان بوون هاوکات  دەستیان گرت  بەسەر (2) ئامێری بیرلێدان و (1) چەکی جۆری تاپڕو و (1) چەکی جۆری بادی و چەند فیشەکێکی تاپڕدا.

لەهەمان کاتدا مەفرەزەیەکی بەشی دەربەندیخان لەدەرچونێکیان بۆ شاخی زەوالی توانیان (1) هاووڵاتی دەستگیربکەن کەسەرقاڵی ڕاوی باڵندەی کێوی بوو هاوکات توانیان دەستبگرن بەسەر (2) چەکی جۆری کڵاشنکۆف و (2) دەستە داو (1) لایت و بلاجکتۆردا (3) کەوی زیندوو چەند فیشەکێکی تاپڕدا.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان باسی لەوەکرد  لەگەڵ ئەوەی ڕاوچیەکان ڕادەستی یاسا کران بۆ لێپێچینەوە  هاوکات دوپاتی کردەوە کە مەفرەزەکانیان بەردەوامیان دەبێت لەپێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەی کوردستان و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک