وێنه‌... زڕ باوكێك ئەشكەنجە و ئازاری منداڵەكەی دەدات


زەنگ


مێرمنداڵێكی تەمەن 10 ساڵ لە لایەن زڕ باوكەكەیەوە ئەشكەنجە و ئازارێكی زۆر دەدرێتە و دواتر پۆلیس ئاگاداری ئەو ڕووداوە دەبێت.

پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، لە گەڕەكی گازینۆ لە قەزای كەلار، مێرمنداڵێك لە لایەن زڕ باوكەكەیەوە ئەشكەنجە و ئازار دەدرێت، ئەو خێزانەش بە ڕەگەز عەرەبن و ئاوارەی ناوچەكەن.


زڕ باوکێک ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات 
.
دوای ئەوەی دوێنی شەمە لەڕێگەی هاوڵاتیەکەوە ئاگاداری بنکەی پۆلیسی 104مان دەرێتەوه لەوەی لەگەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار زڕباوێک ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات دەست بەجێ مەفرەزەمان چوونە شوێنی ناوبراو دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەم خانەوادەیە لەنەتەوەی عەرەبن بەڵام لەئێستادا ئاوارەن و لەقەزای کەلارنیشتەجێن ئەم منداڵەکە ناوی (حارس نزارمحمد)ە و تەمەنی هەشت ساڵە و باوکی لەژیان نەماوە دایکی شووی کردۆتەوە ئەم منداڵە لەلای دایک و ڕزباوکی دەژی بەڵام چەن جارێک لەلایەن زڕ باوکییەوە ئەشکەنجەدراوەو جێگەی ئەشکەنجەدان بە لاشەی ناوبراوەوە دەرکەوتووە لەئێستادا ئەم منداڵە لەژێرچاودێری پۆلیسدایەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە وەبڕیارە سبەی دادوەر بڕیارلەسەر ئەم ڕووداوە بدات
پۆلیسیش بەردەوامە لەلێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ڕوداوەکە.
.
ڕایدی مافپەروەر
علی جمال قدووری 
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان
.
2017_2_12




بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک