زەنگ
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕابه‌ر سدیق، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی ژمێریاری و به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان، داوایكردووه به پشتبه‌ستن به داهات و خه‌رجییه‌كانی ساڵی ڕابردوو بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی خۆیان بۆ ئه‌مساڵ ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ن.
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئامانج له‌وكاره ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتی خه‌مڵێندراوی 2017یه و دوای ڕه‌وانه‌كردنی بۆئه‌وان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌رجی و داهاته خه‌مڵێندراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، بودجه‌ی خه‌مڵێندراو بۆئه‌وه‌یه، ئه‌و ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان دایده‌نێت، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و داهاته بێت كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه خه‌رجیه‌كان بگونجێن له‌گه‌ڵ داهاته‌كان.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک