مامۆستا كرێكار بۆ عەبدولەتیف: ئه‌وه‌ى لێى ده‌ترسى ئاشكراى ده‌كه‌م


زەنگ

دوای ئه‌وه‌ی عەبدولەتیف سەلەفی، ڕابەری سەلەفیەكانی كوردستان لە بەرنامەیەكدا چەند قسەیەكی لەسەر بابەتێك كرد و هێرشى كرده‌ سه‌ر مه‌لا كرێكار، ئەوەش وایكرد مامۆستا كرێكار بێنێتە سەر خەت و وەڵامی بداتەوە.

مامۆستا کرێکار لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەبارەی قسەكانی عەبدولەتیف سەلەفی دەڵێت، ئەگەر سنور ببەزێنێت ئەوەی ژێر بەڕەت ئەهێنمە سەر بەڕە و شتێکت ئاشکرا دەکەم کە تەنها خۆت و ٣ کەسی تر دەیزانن'.

مامۆستا كرێكار ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەگەر جورئەتت هەیە و خۆت بە زانا دەزانێت، ئەوا ئامادەم لە هەر کەناڵێک بێت ڕووبەڕووت ببمەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک بکەین کە بۆچوونی جیاوازمان هەیە لەسەری، ئەو دارەی کردووتە بە شارە زەردەواڵەدا دەبێت ئەنجامەکەی بچێژیت'.

#ئيسلامى 


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک