زەنگ
ئاسایشی سلێمانی لە ناو شارەكە دوو تلیاك كێشی دەستگیركردووە و دواتر هەردووكیان سزای زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، ئەو دوو تاوانبارە بەهۆی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و دواتر سزادراون.
بۆ / كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی 2 كەس
لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی كردن بەهەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرەوە ، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات، لەڕۆژانی (14/8/2016) و (16/9/2016 ) دوو كەس دەستگیربكەن ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەكانیان و هەواڵەكردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 31/1/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار (ب ،م ،ص ) لەدایكبوی ساڵی (1988) ئێراق ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2- تاوانبار (م،ش،ح) لەدایكبوی ساڵی (1978 ) ئێراق ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک