زه‌نگ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمای دەڵێت، پرۆژەی بایۆمەتر شەرعیەت دانە ئەو هاوڵاتیانەی كە دوو مووچەیان هەیە و سەر بە پارتی و یەكێتین.
غالب محەمەد، لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە دەڵێت، هێزەكانی پاراستن و هێزی 70 و 80 بەشێكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و بەشێك لە كەسوكاری بەرپرسەكان خاوەنی دوو مووچەن و كەس نازانێت ئەو هێزانەی یەكێتی و پارتی ژمارەیان چەندە.
(( بایۆمیته‌ر و به‌شه‌رعیه‌ت كردنی دوو موچه خۆره‌كانی یه‌كیتی و پارتی ))
دوای ئه‌وه‌ی له 10/10/2016 لە هەولێر پرۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتریی مووچەخۆرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دروستكردنی كارتی ئەلكترۆنیی وەرگرتنی مووچە، دەستی پێكرد ، كه نیچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی یه‌كه‌م و دووه‌م كه‌س بوون كه تۆماری خۆیانیان كرد , وتم تۆ به‌ڵی یه‌كێتی و پارتی ده‌ستیان كردوه به چاكسازی و بندیواره‌كانی خۆیان بێ موه‌چه ده‌كه‌ن !!! ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه بیستم كه بایۆمه‌تریی هێزه ئه‌منیه‌كان وه‌ك ئاسایش و پاراستنی وپاسه‌وانه‌كانی خۆیان و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانیان كه زۆرترین دوو موچه و موچه‌و ده‌وام نه‌كردنی تێدایه و هێزی 70 و 80 كه‌به‌شێك له خه‌زم و كه‌سو كاری مه‌سوله لارجه‌كانی یه‌كیتی و پارتی له دوو هێزه دانراون هیچ كات وه‌ك پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی ئه‌و دوو هێزه دوامیان نه‌كردووه و موچه‌كانیان بۆ ده‌به‌نه ماڵ ، ، بۆم ده‌ركه‌وت كه ڕاسته ده‌ڵێت ( اصلاح به كه‌سی موصلح ) ده‌كرێت ئه‌مانه‌یش نه صالحن و نه‌موصلحیشن ، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی هێزه ئه‌منیه‌كان بكه‌ین كه‌س نازانێت ژماره‌یان چه‌نده و چۆن موچه وه‌رده‌گرن ، كه‌واتا دوو موچه له فه‌ر‌مانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی خزمه‌تگوزاری و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌ن زۆر كه‌مه به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوو موچه و یان هه‌ر ده‌وام ناكه‌ن له هێزه ئه‌منیه‌كان و هێزه كانی تر به ناو پاسه‌وان دورستیان كردووه ، كه ئه‌میش دوو جار زه‌رەر له برا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان و له گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌دات ، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان سینه‌ی خۆیانیان له به‌رده‌م گوله‌ی دوژمن داناوه بۆ پارێزگاری كردن له مافه‌كانمان به‌ڵام چه‌ندین كه‌سیش هه‌یه یه‌ك رۆژ ده‌وام ناكات و ژیانی پارێزراوه به ناو پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه‌كان موچه وه‌رده‌گرن ، كه‌واتا ئه‌م دوو زاته كار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌كه‌م جار مافی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌خۆن ئه‌نجا مافی هاوڵاتیان ، كه‌واتا بایۆمیته‌رمانیش خۆش جه‌نابی والی و جێگره‌كه‌ی .
غالب محمد عه‌لی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
1/ 2/ 2017
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک