زەنگ
ئەوەی لەبارەی ئاوی ماستەوە نەتزانیووە:
کاتێک سەرقاپی سەتڵی ماست دەکەیتەوە یان کاتێک ماستەکە دەشکێنیت پاش چەند خوولەکێک بڕێک ئاوی زەردی کاڵ لەناو ماستەکەدا سەر دەکەوێت، ئەمەتان چەندین جار بینیوە.
بۆ چارەسەری ئاوی ماست دوو هەڵوێستتان گرتۆتەبەر، یەکەم یان ڕشتووتانە یانیش بە کەوچکێک تێکەڵ بە ماستەکەتان کردۆتەوە.
لەڕاستی هەڵویستی یەکەم هەڵەیە، چونکە ئاوی ماست لە لای پسپۆڕانی بواری خۆراک و تەندروستی بە WI ناسراوە، هەرچەندە لە ڕواڵەتدا تەنها ئاوە، بەڵام سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی پرۆتین، پۆتاسیۆم و کالسیۆمە و بە تێکەڵکردنەوەی لەگەڵ ماستەکەدا هەموو ئەم ماددانە تێکەڵ بە ماستەکە دەبێتەوە بەمەش ماستەکە دەولەمەند دەبێتەوە بەو ماددانە و سوودی زیاتر بە جەستە دەگەیەنێت.
شارەزایان و پزیشکانیش خواردنەوەی ئاوی ماست بۆ ئەو کەسانەی شەکری خوێنیان بەرزە لە بەیانیاندا پێشنیار دەکەن چونکە رێژەیەکی بەرچاو لە کالسیۆم و پۆتاسیۆمی جەستەیان دابین دەکات، هەروەها شەکری خوێتیش هاوسەنگ دەکاتەوە.
جێی ئاماژەیە، ئاوی ماست نابێت بڕژرێت بەڵکو هەروەک چۆن ئاومیوەیەک دەخۆنەوە پێش خواردنی کەمێک ڕایدەوەشێنن بە هەمان شێوەش ئاوی ماست دەبێت تێکەڵ بە ماست بکرێتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک