زەنگ
هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕاگەیاند، ئەو پارەی كە دیاری كراوە بۆ وەزارەتی تەندروستی 4 ملیار و 70 ملیۆن دینارە، لەو بڕەیە سلێمانی 1 ملیار و 200 ملیۆن دیناری بەردەكەوێت، سەرەتا پارەكە دابەش دەكرا بەسەر شوێنەكان، واتە بنكە و مەڵبەندەكان بڕێكیان پێدەدراو خۆیان دابەشیان دەكرد بەسەر كارمەند و پزیشك.
دەشڵێت، ناڕەزایەتی زۆری دروستكردن لە ناو كارمەندان، چونكە شوێنە هەستیارەكان پارەی زیاتریان دەبرد و نەخۆشخانەكان كەمتر و پارەكە بەشی هەموو شوێنەكانی نەكرد و زۆرێك لە كارمەند و پزیشك پارەی بەرنەدەكەوت.
ئەوەشی خستەڕوو، كارمەندێكی تەندروستی كە ئێشكگری دەگرێت، 32 هەزار دینار وەردەگرێت و كارمەندی ئیداری 30 هەزار و پزیشك 50 هەزار دینار، بەڵام ئەوەش ناڕەزایەتی دروستكردووە، چونكە ئەوانەی بەڕۆژ دەوامیان دەكرد و ئێشكگریان نەبوو پارەیان وەرنەدەگرت.
غەریب زەردەهاڵی، كارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی ڕاگەیاند، جیاوازی و نا عەدالەتی زۆر لە دابەشكردنی پارەی هاندان دەكرێت و تا ئێستاش نازانرێت ئەو پارەیە چۆن دابەش دەكرێت بەسەر كارمەندان، لە كاتێكدا من كارمەندێكم ئێشكگری دەگرم.
لوبنان حەسەن، كارمەندی تەندروستی لە دەرەوەی شاری سلێمانی ڕاگەیاند، پێشتر پارەی هاندانیان وەرگرتووە كە بۆ یەك كارمەند 25 هەزار دینار بووە، بەڵام ئەم مانگە پارەكە بۆ 20 هەزار دینار كەمبووەتەوە.
باسی لەوەش كردووە، ئەو كارمەندەی كە پارەی هاندان وەردەگرێت، خەفارەتی ناگرێت و ئەوانەی كە ئێشكگری دەگرن بە شەواندا، پارەی هاندان وەرناگرن، بەڵام ئەم مانگە بڕی 5 هەزار دینار لەو كارمەندانەی بڕاوە كە هاندان دەیانگرێتەوە، دراوە بە كارمەندانی ئێشكگر گوایە با بێبەش نەبن، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا دووجار پارەی هاندان دابەش كراوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک