زەنگ
ئازاد جندیانی ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌یه‌كێتی راگه‌یاند.
جندیانی له‌یاداشتێكدا بۆ جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه نوسینگه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی دەست زەنگ كەوتووە چه‌ندین هۆكاری بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌یه‌كێتی خستووه‌ته‌ڕوو دوای 40 ساڵ كاركردن له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا.
"بڕیارم داوه ژیانی (حزبایه‌تی) جێبهێڵم و شێوازی تر بۆ سیاسه‌تكردن و كوردایه‌تی بگرمه به‌ر ، بێ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ك تاكه ڕۆژیش له ئه‌ركی كوردایه‌تی داببڕێم یان سارد ببمه‌وه"، جندیانی له‌یاداشته‌كه‌دا واده‌ڵێت.
ئازاد جندیانی له‌ناو یه‌كێتیدا چه‌ندین پۆستی وه‌رگرتووه، كه دواترینیان ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی بووه، پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك وته‌بێژو به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه بوو.
جندیانی كه ئه‌مساڵ 40 ساڵ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كردن به‌یه‌كێتی یه‌وه تێده‌په‌ڕێت نوسیویه‌تی "له هه‌موو قۆناخه‌كانی خه‌باتی نهێنی شار‌و شاخ و قۆناخی دوای ڕاپه‌ڕین و دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس، به‌قه‌د تواناكانی خۆم و بگره پتریش له تواناكانم، له پێناوی ستراتیژی كوردایه‌تیدا، كه ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه وه‌ك پێشمه‌رگه‌و كادر و نووسه‌ر و بواره‌كانی تر له ڕیزه‌كانی یه‌كێتیدا تێكۆشاوم".
ئازاد جندیانی وه‌ك خۆی باسیده‌كات له‌و 40 ساڵه‌ی كاركردنیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، جگه له‌مه‌ترسیه‌كانی خه‌باتی نهێنی و ژیانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی به غیابیش له‌لایه‌ن دادگا فاشیستیه‌كانی ڕژێم زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
" ئه‌وه‌ی من و سه‌دان و هه‌زارانی وه‌ك منی له یه‌كێتی دڵكرمێ و دڕدۆنگ و نامۆ كرد، ئه‌و هه‌ڵوێسته ته‌ماوی و ناڕۆشن و گوماناوییه‌یه، كه لانی كه‌م له دوو سێ ساڵی ڕابردوودا به‌رامبه‌ر به كڕۆكی ئامانجه ڕزگاریخوازیه‌كه‌ی یه‌كێتی و مافی چاره‌نووس (چاره‌ی خۆنووسین) هه‌یه‌تی، كه ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆییه".
جندیانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "لای من چه‌مكی كوردایه‌تی یه‌كسانه به چه‌مكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه زۆر پێشووتریش وتوومه و لێشی دانابڕێم . بۆیه ڕایئه‌گه‌یه‌نم ، كه له‌نووسینی ئه‌م نامه‌یه‌وه، هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندیێكی حزبی و سیاسیم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی پێ دێ".
هیواشی خواستووه، "دوای ئه‌وه‌ش شه‌ره‌فمه‌ند بم به پاراستن و به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كه‌تان و هه‌موو هه‌ڤاڵان و پێشمه‌رگه‌و كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان".
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک