زەنگ
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ ده‌ریخستووه، زۆر به‌كارهێنانی (سوراو)، ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی (ڕای) ئوردونی بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا سوراو‌و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی جوانكاریی، بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له‌سه‌ر پێستی چه‌ند مشكێك تاقیكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مشكانه سه‌ره‌ڕای لاوازبوون‌و پوكانه‌وه‌ی ماسولكه‌كانیان، هاوكات كار‌و لێدانی دڵیشیان تێكچووه.
به‌گوێره‌ی ئامار‌و ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌كان، ده‌ركه‌وتووه ماده‌و پێكهاته خراپه‌كانی سوراو، به‌ڕێژه‌ی (10%) چالاكی‌و كاری دڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مكردووه كه ماده جیاجیاكانی جوانكاریی‌و سوراو به‌كارده‌هێنن
هەروەها
گۆڤاری (ئیكۆ تست) ی ئه‌ڵمانی هۆشداریدا له‌مه‌ترسی به‌كارهێنانی هه‌ندێ جۆری سوراو، كه‌ده‌بێته‌هۆی هه‌وكردنی مێشك وهه‌ستیاری وخورانی پێست،دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كرد له‌سه‌ر 306 جۆر سوراو له ماركه‌ی جیاواز كه جۆری به‌ناوبانگ وگرانبه‌هاشی تێدابوو.ئه‌مه‌وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان ماده‌ی زه‌هراوی وای تێدابوه كه ده‌بێته‌هۆی توشبون به شیرپه‌نجه.
پێشتریش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه زۆرێك له‌سوراو بریقه‌داركردنی لێو،پره له كانزازه‌هراویه‌كان. له‌وانه كروم كه ده‌بێته هۆی توش بون به‌شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان وهه‌ندێ جاریش گه‌ده.
هه‌ندێك سوراویش به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كان له دروستكردنیدا به‌كار هاتوه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک