زەنگ
ئەمڕۆ شەممە، تەرمی هاوڵاتیەك لە نزیك هوانەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە.
نەقیب سائیب سەلام، وتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەو هاوڵاتیە لە لایەن پۆلیسی عەرەبەتەوە دۆزرایەوە و ئاسەواری دوو فیشەكی پێوە بووە.
سائیب سەلام ئەوەشی خستەڕوو، دوو فیشەكەكە لە ڕانی دراوە و دواتر گیانی لە دەستداوە و خێزاندارە و خاوەنی هەشت منداڵە.
وتیشی: "ئەو هاوڵاتیە ناوی (ع،م) و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردوە".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک