داهاتی نەوت ئاشكرا كرا، بەشی مووچەی تەواو دەكات


زەنگ

مانگی ڕابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان 17 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەكەشی زیاتر لە 1 ملیار دۆلارە.

غالب محەمەد، لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ئەوەی ئاشكرا كراوە، لە مانگی یەك، ڕۆژانە زیاتر لە 567 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و كە بە نرخی 46 دۆلار بۆ یەك بەرمیل و داهاتەكەشی 1 ملیار و 147 ملیۆن دۆلار بووە.

تا ئێستا له‌ لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتيه‌كان داهاتى مانگى 12 و يه‌ك به‌ فه‌رمى ئاشكرانه‌كراوه‌.


دەقی نوسینكەی غالب محەمەد:

(( داهاتی مانگی (1) زیاتر لە یەك ملیار دولارە ))
هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە مانگی (1) بە بۆری لە رێگەی بەندەری جیهان زیاتر لە 17.600.000 ملیون بەرمیل ، وە هەر وەها هەناردە كردنی نەوتی كەركوك یەكسانە بە (8.204.100) ملیون بەرمیل بە رێگەی بۆری لە رێی هەرێمی كوردستان ، وەك دەزانین كە بە پێی رێكەوتنی هەرێم لە گەل بەغداد لە سەر نەوتی كەركوككە لە رێگهی هەرێمی كوردستان هەناردە دەكرێت ،دابەش دەكرێت لە نیوانیان .
ئەگەر تێكرای نرخی یەك بەرمیل نەوت بە (55) $ لە بازاری جهان 
تێكرای نرخی یەك بەرمیل نەوت بە (46) $ دانرێت كە 9 دولار كەمترە لە بازاری جهان
• هەناردەی نەوت هەرێم بە رێگەی بۆری لە مانگی (1) = 17.600.000 ملیون بەرمیل 
هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە یەك رۆژدا = 567.742 هەزار بەرمیل 
داهاتی نەوتی بە بۆری هەرێمی كوردستان لە مانگی (1) = 17.600.000بەرمیل x 
46 دولار = 809.600.000 ملیون دولار
• وەك دەزانین داهاتی یەك مانگ بەرهەمە نەوتیەكان كە لەلایەن وەزارەتی سامانەسروشتیەكان دەفرۆشرێت بە بازرگانەكان زیاترە لە 150.000.000 ملیون دولار ، بە تایبەتی كە ئێستا بەرهەمە نەوتیەكان بە شێوەیەكی بازرگانی دەفرۆشرێت و هیچ پاڵپشتیەكی حكومەت نەماوە بۆ سووتامەنی .
• وەك دەزانین كە بە پێی رێكەوتنی هەرێم لە گەل بەغداد لە سەر نەوتی كەركوككە لە رێگەی هەرێمی كوردستان هەناردە دەكرێت ،دابەش دەكرێت لە نیوانیان ، كەواتا :
هەناردە كردنی نەوتی كەركوك = (8.204.100) ملیون بەرمیل
بەشی هەرێمی كوردستان لە نەوتی كەركوك = 4.102.050 ملیون بەرمیل نەوت 
داهاتی نەوتی كەركوك ( هەرێمی كوردستان ) = 4.102.050 ملیون بەرمیل نەوت x 46 $ 
= 188.694.300 ملیون دولار.
****** كۆی داهاتی نەوت و بەرهەمەنەوتیەكان لە هەرێمی كوردستان = 809.600.000$ ( نەوتی هەرێم بە بۆری ) + 150.000.000 $ ملیون (بەرهەمە نەوتیەكان ) + 188.694.300 $ ملیون (نەوتی كەركوك بۆ هەرێم )
=1.147.694.300 ملیار دولار
لە كوتایدا ئەتوانین بەڵێین كە لە مانگی(1) ی 2017 داهاتی ( نەوتی بەرێگەی بۆری ، بەرهەمەنەوتیەكان) لە هەرێمی كوردستان زیاتر یەك ملیار ‌ دولار بوە ، جگە لە داهاتی نەوت بە تەنكەر و داهاتی ناوخۆ، كە بەو داهاتە دەتوانرێت موچەی تەواوی فەرمانبەران بدرێت و باشەێكیشی دەمێنێتەوە بۆ خزمەتگوزاری ، بەڵام وەك دەبینین هەتا دێت قەیرانەی دارای گەورەتر كە دەبوایە پێچەوانەكی بوایە .
ئامادەكراوە لە لایەن گۆشەی ئابوری – ژوری توێژینەوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان 
غالب محمد عەلی 
ئەنوەر كەریم 
4.2.2017
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک