سەیدسادق وەڵامێكی توندی مەلا كرێكاری دایەوە


زەنگ

پەیجی فەرمی قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە وەڵامی قسەكانی مەلا كرێكار كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرامبەر بە سەیدسادقیەكان كردبووی هاتە دەنگ.

قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق بڵاویكردەوە، مەلا كرێكار لە وەڵامی قسەكانی عەبدولەتیف سەلەفی، تۆمەتێكی ناشیرین و قێزەونی داوەتە پاڵ گەنجانی سەیدسادق كە زۆر قێزەونە و ئەگەر بۆ ڕوونكردنەوە نەبێت ڕێگە بە خۆمان نادەین قسەی وا ناشیرین بڵێین.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو كە پێشتر ئەمیری جوندل ئیسلام بووە، دیارە بە دەستی شێرە كوڕانی سەیدسادق تەزێنراوە و ئازاری پێگەشتووە بۆیە ئەوقسانەی كردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، شاری سەیدسادق شاری پێكەوەژیان و ئەوینە، شاری ئەدەب و هونەر و وەلی و شەمە، شاری هەزاران شەهیدە، شاری حوجرە و مزگەوت و تەكیە و خانەقایە.

باس لەوەشكراوە، ناوزڕاندنی و بوختان حێگەی قەبوڵ نییە و لە هیچ كەس و لایەنێك و سكاڵا لە دژی تۆمار دەكەین.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک