درێژە بە كودەتاكەی پەرلەمان دەدرێت



زەنگ

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاراستەكان بەرەو ئەوە دەڕۆن كە درێژە بە كودەتاكەی پەرلەمان بدرێت، نەك گۆڕینی سێ سەرۆكایەتیەكان.

یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، لەگەڵ ئۆلیڤەر شناكنبێرگ، جێگری باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغداد ،كۆبووەتەوە ئەمەی پێ ڕاگەیاندووە.

نوسینكەی سەرۆكی پەرلەمان:


ئاڕاستەکان بەرەو ئەوە دەچن کە بارودۆخەکە درێژەدان بێت بە کودەتاکەی سەر پەرلەمان، نەک گۆڕانکاریی لە سێ سەرۆکایەتییەکە.!
جێگری باڵوێزی ئەڵمانیا لە عێراق: پشتیوانی لە شەرعیەتی پەرلەمان دەکەین.
د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازیکردن لە ئۆلیڤەر شناکنبێرگ، جێگری باڵوێزی ئەڵمانیا لە بەغدا، دەڵێت "سوپاسی حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەین کە پشتیوانی هەرێمی کوردستان بوون لە رووبەروبونەوەی تیرۆرستان و پشتیوانییەکانیان لە شەرعیەت و پرۆسەی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان."
لەبارەی گفتوگۆی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانیش، سەرۆکی پەرلەمان وتی "پێویستە کێشەکان چارەسەرێکی ڕیشەیی بکرێن، نەک سیاسەتی پینە و پەڕۆ. بەلامانەوە ئاساییە سێ سەرۆکایەتییەکە گۆڕانکاریی تێدا بکرێت، بەڵام ئاڕاستەکان بەرەو ئەوە دەچن کە بارودۆخەکە درێژەدان بێت، بە کودەتاکەی سەر پەرلەمان، نەک گۆڕانکاریی لە سێ سەرۆکایەتییەکە."
جێگری باڵوێزی ئەڵمانیا وتی " ئێمە پشتیوانی لە شەرعیەتی پەرلەمان دەکەین، پێمان وایە بەڕێزتان سەرۆکی شەرعی پەرلەمانن و دەبێ کۆتایی بەم پەکخستنەی پەرلەمانی کوردستان بهێنرێت." ئاماژەی بەوەشدا هاوکارییەکانی ئەڵمانیا، پابەندە بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا و پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە ئاستی دیموکراتی و دەستاودەستکردنی شەرعیانەی دەسەڵات. بۆیە ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی شەرعییەت دەکات.!
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە، ٥-٢-٢٠١٧ ئۆلیڤەر شناکنبێرگ جێگری باڵوێزی ئەڵمانیا لە عێراق سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆیان سەبارەت بە پرسی کێشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک