لە سلێمانی ئەم گۆشتە قەدەغە دەكرێت


زەنگ

لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێكی بەرفراوانی بۆ رێگردنی لە فرۆشتنی گۆشتی سەرشەقامەكان دەستپێكردووە و هەركەسێك ئەو كارەبكات رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە,.

گۆران قادر ،سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامەیەتی سلێمانی راگەیاند بۆ رێگری كردن لە فرۆشتنی گۆشت لەسەر شەقامەكان هەڵمەتێكی بەرفراوانیان دەستپێكردووە و ئامانج لە هەڵمەتەكەش نەهێشتنی ئەو دیاردە ناشارستانیە و پاراستنی ژینگەو تەندروستی هاوڵاتیانە، چونكە بەپێی ئەو پشكنینانەی كە كردوویانە دەركەوتووە ئەو گۆشتەی لەو شوێنانەدا دەفرۆشرێت بەهیچ شێوەیەك گونجاو نیە بۆ خواردن.

ئەوەشی خستەڕوو،  سەربڕین ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشتەكەی لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان كارێكی رێگەپێنەدراوە.

وتیشی " هەڵامەتەكەیان بەردەوام دەبێت و داواش لە هاوڵاتیان دەكەین خۆیان بەدووربگرن لە كڕینی گۆشتی سەرشەقامەكان چونكە بەشێكی زۆری ئەو ئاژەڵانەی كە لەو شوێنانەدا سەردەبڕێن لەڕووی تەندروستیەوە گۆشتەكەیان گونجاو نیە بۆ خواردن".
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک