نرخی خزمەتگوزاریەكان كەم دەكرێتەوە


زەنگ

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێداچونەوە بە نرخ و شێوازی خزمەتگوزارییەكانی تایبەت بە یەكەكانی نیشتەجێبووندا دەكەن و هەرچی پێویست بێت بۆ داكۆكیكردن لەمافی ئەو كەسانەی كە لە یەكەكاندا نیشتەجێن دەیكەن.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری یەكەی نیشتەجێبوونی (سایب سیتی) و لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتدا كۆبوویەوە و هەموو ئەو كێشەو گرفتانە تاوتوێكران كە لەنێوان خاوەنی یەكەكان و بەشداربوندا بەچارەسەرنەكراوی ماوەتەوە.

 قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو گرفتانەی كە پەیوەستن بە دابیكردنی خزمەگوزاری لە یەكەكانی نیشتەجێبووندا هەنگاوی پێویست دەنێن و كاردەكەن بۆ یەكلای كردنەوەی ئەو كێشانە.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد وەك هەنگاوی یەكەم بۆ چارەسەركردنی بەشێك لەو كێشانە "لیژنەی بەدواداچونی تایبەت بە یەكەكانی نیشتەجێبوون" كە پێشتر یەكێك بووە لە لیژنە هاوبەشەوكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دووبارە زیندووی دەكەنەوە تا ئەو كاتەش لیژنەهاوبەشەكانی راسپارد خاوەنی یەكەكان بانگ بكەن و لە نزیكەوە بەدواداچون بۆ كێشەكان بكەن .

 راشیگەیاند بڕیارە بەڕێوەبەرایەتیەكی تایبەت بە بەدواداچون بۆ كێشەو گرفتەكانی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی دابمەزرێت كە ئەركی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە تایبەت دەبێت بە بەدواداچون و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی یەكەكانی نیشتەجێبوون كە چاوەڕێ دەكرێت لەم رێگەیەوە بەشێكی زۆری كێشەكان چارەسەر بكرێت .
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک