زەنگ
توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات، كە كێشەی كەمخەوی كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ئاستی ڕازیوبوونی سەرجێی خانمان بە تایبەت لە تەمەنی گەورەیدا.
لە توێژینەوەیەكی زانكۆی هارڤاری ئەمریكە كە لەسەر زیاتر لە 93 هەزار ژن كراوە، تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 79 ساڵی بووە، دەركەتووە ئەو ژنانەی شەوانە كەمتر لە 7 كاژمێر خەوتوون توانای سەرجێی یان كەمتر بووە.
لە توێژینەوەكەدا هاتووە، ئەو بەشداربووانەی كە كەمتر لە حەوت كاتژمێر خەوت، ژمارەیەكی زۆریان ئاماژەیان بەوەداوە كە لە ساڵی پاردا سەرجێی یان نەكردووە لە مێردەكانیان.
لەو لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە لە %56 بەشداربووان ڕازی بوون بە ژیانی سەرجێی خۆیان و مێردەكانیان.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک