حكومه‌ت بڕیاریدا، سیستمی مووچه‌ ده‌كاته‌ چاره‌كه‌ مووچه‌


زه‌نگ

حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستمێكی نوێ بۆ موچەی فەرمانبەران ئامادە دەكات، چیتر كار بەو سیستمەی ئێستای موچە ناكات، هەمو ئەم هەنگاوانە لە غیابی پەرلەماندا جێبەجێ دەكرێن.


بەپێی ئەو زانیاریانەی (تۆڕی میدیای گۆڕان) لە سەرچاوەیەكی تایبەتی ناو ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت بە وەزیرەكانی كابینەكەی راگەیاندوە، چیتر پابەندی سیستمێكی موچە نابن كە لە بەغدا كاری پێدەكرێت.

بیانوەكەی سەرۆكی حكومەت ئەوە بوە، بودجەو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە نایەت‌و حكومەتی هەرێم خۆی دابینی دەكات، بۆیە پێویستە هەرێمی كوردستان خۆی سیستمێكی موچە دیاری بكات كە لەگەڵ داهاتی حكومەتدا بگونجێت.

بەوەش ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی راسپاردوە سیستمێكی نوێی موچە دابرێژن، لیژنەكە چەند راسپاردەیەكی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردوە، لەنێویاندا بڕینی سەرجەم دەرماڵەی فەرمانبەران یان گۆڕانكاری لە سیستمی ئێستا بەرێژەی 10% تا 20%، بەمەرجێك ئەو سیستمە وەك سیستمی هەمیشەیی موچە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت‌و هیچ قەرزێكی فەرمانبەران لەسەر حكومەت تۆمار نەكرێت.

(تۆڕی میدیای گۆڕان) زانیویەتی، ئەو سیستمە نوێیەی بۆ موچەی فەرمانبەران پێشنیاركراوە، تێیدا زۆرترین زیان بەر فەرمانبەرانی شارستانی دەكەوێت‌و هەر فەرمانبەرێك بەراورد بە فەرمانبەرێكی هاوشێوەی لە حكومەتی ناوەند رێژەی 20% تا 65%ی موچەكەی لەدەستدەدات.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک