چوار ڕاوچی دەستگیركران


زەنگ

هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند،مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور لە چەند دەرچونێکی مەیدانیاندا توانیان (4) هاووڵاتی تۆمەتبار دەسگیربکەن، کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەیی کێوی بوون هاوکات دەستگیرا بەسەر (4) چەکی جۆری تاپڕو (2) ئۆتۆمبیل و  چەند فیشەکیکی تاپڕدا . 

   
ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم دەستگیرکراوەکان و کەرەسەکانیان ڕادەستی یاساکران تا لێپێچینەوەیان لە گەڵدا بکرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک