كارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە كۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەكان


زەنگ

كارەبای سلێمانی دەڵێت، هەر كۆمپانیا و شوێنێكی بازرگانی تابلۆی بە ئینارەی سەر شەقامەكان بەستووە، لە ماوەی یەك هەفتەدا لێی بكاتەوە، بە پێچەوانەی سزا دەدرێت.

ئاگادارییەك بۆ كۆمپانیا و شوێنە بازرگانیەكان
ئاگاداری گشت كۆمپانیاو شوێنە بازرگانیەكان دەكەین كە (تابلۆی) ڕیكلامی بازرگانیان بە ستونی كارەبای (ئینارە) رووناكی شەقامەكاندا هەڵواسیوە ،لە ماوەی یەك هەفتدا تا بەرواری (21/2/2016) لێبكەوە، بە پێچەوانەوە تیمەكانی كارەبا لێی دەكەنەوە .
هەروەك ئاگاداریشتان دەكەینەوە بە هیچ شێوەیەك تابلۆی ڕیكلامی بازرگانی بە ستوونی كارەبای ڕووناكردنەوە (ئینارە) شەقامەكاندا هەڵنەواسرێت، چونكە زیان بە تۆڕەكانی كارەبا و ستوونەكان دەگەیەنێت .
هەروەها بۆ هەڵواسینی تابلۆ بە ستوون و تاوەرەكانی دیكەی كارەبادا، پێشوەخت پێویستە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا وەربگرن بەگوێرەی رێنماییەكان، بە پێچەوانەوە تابلۆكان لێدەكرێنەوە.
لەگەڵ رێزدا....
راگەیاندنی 
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی 
14/2/2016
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک