رێجیمی مۆز و ئاو سەرسوڕهێنەرە


زەنگ

بۆ ئەوانەی كە بەردەوام، هەوڵی دابەزینی كێشیان دەدەن و نەوسنی و نەبوونی ئیرادە ناهێڵێت بەو وێنەیە بگەن كە خۆیان لە هزریاندا نەخشاندوویانە بۆ جەستەیەكی رێك، بەم رێجیمە دەتوانیت، هەفتانە 2.5 كیلۆگرام كێشت دابەزێنیت.

پزیشكانی ئەمریكی تایبەتمەند بە رێجیم و خۆراك دەڵێن، بە كاتژمێرێك بەر لەوەی بچیتە سەر سفرەی نیوەڕۆت، ئەمڕۆت، دەست پێبكە بە خواردنی 2 مۆز و 2 پەرداخ ئاوی شلەتێن، دەبینیت، مەیلت بۆ خواردن بەو جۆرە نی یە، كە پێشتر هەتبووە و هەست بە تێرییەكی لە ڕادەبەدەر دەكەیت.

پزیشكان دەڵێن، نانی بەیانی گرنگی خۆی هەیە و دەبێت وەلا نەنرێت بەڵام بۆ ژەمەكانی نیوەڕوان و ئێواران دەبێت ئاگامان لە زۆر خۆری بێت.

پزیشكان، رێجیمی ئەمریكی بە گرنگ ناو دەبەن، بۆ دابەزاندنی كێش بە مەجێك ڕۆژانە 2 مۆز و لە بڕی پێویست بە زیادەوە ئاو بخورێتەوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک