زەنگ
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، ئێستا دادگا كار لەسەر سكاڵایەكی تری دەگات كە پێدەچێت حكومەت 19 ملیار دۆلار بدۆڕێنێت.
وڵات ویران بوو، هه‌موویان دۆڕاند
عه‌لی حه‌مه ساڵح
مانگی حه‌وتی پارساڵ، نامه‌م بۆ زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی کوردستان نارد، وتم: خه‌ریکه ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته به داناغاز ده‌دۆڕێندرێت تکایه چاره‌سه‌ری بکه‌ن.
وتیان ده‌یبه‌ینه‌وه.
هه‌فته‌ی پێشوو داناغاز ده‌عوایه‌کی له حکومه‌تی هه‌رێم بره‌ده‌وه که هه‌رێم داوای سێ ملیار دۆلاری کرد، حه‌قی پارێزه‌ران و راوێژکاران که چه‌ندین ملیۆن دۆلاره که‌وته ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێم.
ئێستا دادگا، کار له له‌سه‌ر سکاڵایه‌کی دیکه‌ی داناغاز ده‌کات له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم تۆماریکردووه ١٩ ملیار(١٩ هه‌زار ملیۆن دۆلار) ده‌کات.
ئه‌م سکاڵانه‌ی داناغاز له‌سه‌ر کێڵگه‌کانی کۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵه.
داناغاز ئه‌م پارانه‌ی له حکومه‌ت برده‌وه‌ته‌وه یان حکومه‌ت قه‌رزاریه‌تی.
١- ٢ ملیار دۆلار دۆڕاندن له دادگا.
٢- ١٠٠ ملیۆن دۆلار دۆڕاندن له دادگا.
٣-٧١٣ ملیۆن دۆلار قه‌رزاری.
٤- ١٢٣ ملیۆن دۆلار پاره‌ی موستەحقات.
٥- ئێستا داناغاز دۆسییه‌یه‌کی دیکه‌ی پێشکه‌شی دادگا کردووه‌و داوای ١٩ ملیار دۆلار ده‌کات.
به‌داخه‌وه گه‌وره‌ترین بێ خه‌می ده‌بینم له ئاست دۆڕاندنی ئه‌م دۆسیانه‌دا.
هه‌رچه‌نده ئه‌م دۆسیانه په‌یوه‌ندی به کێڵگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و کۆرمۆره، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌کێتی تاوه‌کو ئێستا نه قسه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو دۆڕاندنه و نه قسه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ڕێگرییه‌کانی پارتی له سنوری گه‌رمیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی.
که‌ده‌تواندرا کێشه‌ی دارایی و کاره‌بای پێچاره‌سه‌ر بکرێت
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک