زەنگ
غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، پارێزگای سلێمانی لە %43 دانیشتوانی هەرێم پێكدەهێنێت و خاوەنی زۆرترین هاوبەشی كارەبایە بە بەراورد بە پارێزگاكانی تر، بەڵام لە پێدانی كارەبا كەمترینی بەركەوتووە.
دەقی نوسینەكە:
(( نادادپه‌روه‌ری له دابه‌ش كردنی كاره‌با ))
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی روداوم بینی و بۆم ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌رچی ده‌كه‌ن ناتوانن ئه‌و غه‌دره‌ی كه له پارێزگای سلێمانی ده‌یكه‌ن له پێدانی كاره‌با بیشارنه‌وه ، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م ڕاپۆرته بكه‌یت به جوانی ده‌بینین ئه‌و به‌رێوه‌به‌ری كۆنترولی كاره‌بای هه‌رێم ده‌لێت "هیچ راست نیه كه كاره‌با به نادادپه‌روه‌ری دابه‌ش ده‌کرێت " هه‌روەها ده‌ڵێت " یه‌كسان نیه ، به‌ڵام دادپه‌روه‌ری تێدایه " ، چونكه به‌قسه‌ی ئه‌م براده‌ره پارێزگاكان تایبه‌ت مه‌ندیان هه‌یه ،هه‌ر دوای لێدوای ئه‌و به‌رێزه ، له كوتای راپۆرته‌كه هاتووه ده‌ڵێت :
پاریزگای سلێمانی 34% كاره‌بای پێده‌درێت
پارێزگای هه‌ولێر 42 % كاره‌بای پێده‌درێت
پارێزگای دهۆك 24% كاره‌بای پێده‌درێت .
من لێره به شیكاریه‌ك و‌رد شیده‌كه‌مه‌وه بزانن چه‌ند نادادپه‌روه‌ری ده‌كرێت له دابه‌ش كردنی كاره‌با
بۆ به‌ریوبه‌ری كونترۆلی كاره‌بای كوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌رك نه‌بێت پێمان نالێیت ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه چیه كه جه‌نابت وه‌ك پێوه‌ر به‌كاری دێنیت كه پارێزگای سلێمانیت كردووه به 34% و پارێزگای هه‌ولیر 42% و دهۆك 24% ؟؟؟
لێره روونی ده‌كه‌مه‌وه كه چه‌ند غه‌در كراوه له سلێمانی له سایه‌ی به‌رێزتان :
پارێزگای سلێمانی :
- هاوبه‌شی كاره‌با = 470 مال + 60 حكومی = 530 هه‌زار هاوبه‌ش
- ژماره‌ی خێزان = 476 هه‌زار خێزان
- ژماره‌ی دانیشتوان = زیاتره له دوو ملیون به ئه‌وانی كه فۆرمه‌كانیان له ناوچه دابراوه‌كان
- هه‌موو سوته‌مه‌نی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بای كوردستان ( غازی سروشتی ) كه ده‌كاته (340) ملیون پێ سێجا له گه‌رمیان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
- چوار پارێزگایه له واقیعدا ( پارێزگای هه‌ڵه‌بجه + ئیداره‌ی گه‌رمیان + ئیداره‌ی راپه‌رین )
پارێزگای هه‌ولیر :
- هاوبه‌شی كاره‌با = كه‌متره له 450 هه‌زار هاوبه‌ش
- ژماره‌ی خێزان =415 هه‌زار خێزانه
- ژماره‌ی دانیشتوان = یه‌ك ملیون وحه‌وسه‌د كه‌سه
هه‌ر كام له‌و پێوه‌رانه هه‌ژمارە بكه‌یت ده‌بێت كاره‌بای پارێزگای سلێمانی له 43% زیاتر بێت ، كه چی به‌پێچه‌وانه وه سلێمانی كه‌متر له رێژه‌كه‌ی خۆی بۆ دانراوه ، خۆ ده‌بێت له هه‌ر شوێنێك سوته‌مه‌نی كاره‌باكه دابین بكرێت ده‌بێت رێژه‌ی كاره‌بای زیاتر بێت ئه‌میش بۆ سلێمانی و گه‌رمیان راسته ، به‌ڵام نه‌ك زیاتریان كردووه به‌ڵكو سووته‌مه‌نیكه‌مان ده‌به‌ن و كاره‌باكه‌شمان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یە تۆ به‌ڵیی له سه‌ر چ ؟
پێوه‌رێك ئه‌م كاره‌با دابه‌ش كراوه ؟ ئایا له سه‌ر پێوه‌ری حزبی ؟ یان زانستی ؟
غالب محمد عه‌لی
س.لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه وسامانه‌سروشتیه‌كان ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
14/2/2017
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک