دواجار پارتی و یەكێتی ئاشكرا بوون، پێكه‌وه‌ خه‌ريكى چين


زەنگ

ئەندامێكی ئەنجومەن ئاشكرای دەكات، پارتی یەكێتیەكانی ناو پارتی ڕێگرن لە دروستكردنی پاڵاوگە لە كەركوك، باس لەوەش دەكات، پارتی بێدەنگی كردووە و ئەوەش بە مانای ڕازی بوون دێت.

غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە دەڵێت، چیتر عێراق نەوتی سپی ڕەوانەی هەرێم ناكات، چونكە پێیان وایە، هەرێمی نەوتیی سپی زیاترە.

((نەوتی كەركوكتان باش )) 
دوای ئەوەی كە وەزیری نەوتی عێراق، جەبار لعێبی رایگەیاند كە دەستیانكردووە بەپاڵاوتنی ٤٠ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە لە پاڵاوگەی كەلەك لە پارێزگای هەولێر ئەوەش بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ پارێزگاكانی دیكە كە ئێستا بەدەست نەبوونی سووتەمەنییەوە دەناڵێنن وەك ( دیالە ، نینەوا ، كەركوك ) ، هەر وەها ئەو 40 هەزار بەمیلە نەوتی كەركوكە دەروات بۆ پاڵاوگەی كەلەك ، بەمەش چەند بابەتێكی گرنگمان بۆ ئاشكرا دەبێت كە لە خوارەوە وەك خاڵ بەندیەك روونی دەكەمەوە :
1 . بۆمان دەردەكەوێت پارتی و كۆمپانیا سێبەرەكانی هەر ژێر بە ژێر لە گەڵ سەرانی عێراق كاری بەرژەوەندی بازرگانی خۆیان دەپارێزن و گەوری دەكەنەوە و یەكتر تەواو دەكەن ، بەڵام كە هاتە ئاستی بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان سەرانی بەغداد وەك دێوزمە سەیر دەكرێت لە لایەن پارتی كەواتا گەر پارتی بۆ بەرژەوەندی بارزگانی خۆی و ‌بنە‌ماڵەكەی بروات بۆ بەغداد كورد پەروەریە ، بەڵام لایەنەكانی تر بۆ بەرژەوەندی خەڵك برۆن ئەوە چاشایەتیە !!!
2. وەك كوردەواری دەڵێت ( لە ماڵی خۆیان چێشت نازانێت ، لە ماڵی دراوسی پڵاو دروست دەكات ) ، گەر پاڵاوگەی كەڵەك توانای پاڵاوتنی 40 هەزار بەرمیلی نەوتی خاوە ، باشە بۆ؟ ئێمە نەوتی سپی بە دەبە دەكرین و بە 140 هەزار بەرمیلی دەكرین ، ئەی باشە بۆ بەنزینمان كردووە بە بازرگانی ، ئەگەر ئێمە توانای پاڵاوتنمان هەیە !! من دەڵێم هەمانە بەڵام ئێوە ناتانەوێت خەڵك سودمەند بێت .
3. ماوەیەكە سەرانی پارتی لەگەڵ بەشێك لە پارتیەكانی ناو یەكێتی كار لە سەر ئەوە دەكەن كە پاڵاوگە لە كەركوك دروست نەكرێت ، چونكە گەر كەركوك ببێتە خاوەنی پاڵاوگەی خۆی كاریگەری دەبێت لە سەر باڵانسی هێز وزە دەڤەرەكە وەك چۆن نایەڵن پاڵاوگەی تر لە سلێمانی و گەرمیان دروست بكرێت .
4 . بەم كارەش پارتی كۆنترۆڵی هەموو نەوتی كەركوك دەكات ، یەكێتیش بێدەنگە لە ئاستی ئەم كۆنترۆرڵ كردنەی نەوت كەواتا وەك عەرب دەڵێت ( السكوت علامە رچا ) , من دەڵێم بێدەنگی بە مانای شەرێكی بەڵام بە رێژەیەكی كەم دەست كەوت بۆ یەكێتیە .
5. بە هۆی ئەم كارە ئیتر حكومەتی عێراق یەك لتر نەوتی سپی مان بۆ نانێرێت چونكە دەڵێت لە پاڵاوگەی ئێوە ، ئێمە نەوتی خاو دەپاڵێوین كەواتا ئێوە رێژەی تەواوی نەوتی سپی و سوتەمەنیتان هەیە و بۆ خۆتانی بەكار بێنن ، ئێمە توانامان نیە چونكە حكومەتەكەی ئێوە یارمەتی ئێمە دەدات لە پاڵاوتنی نەوتی خاو ..
6 . بەمەش بۆمان دەردەكەوێت قەسەكانی رادوی ( PRI) ئەمریكی راستە دەڵێت لە زاری كەماڵ كەركوكی دەڵێت ئێمە هێزمان هێناوە بۆ كەركوك بۆ پاراستنی بیرە نەوتیەكانی كەركوكە و فرۆشتنی نەوتەكە لە لایەن پارتی ، بەم كارەش كۆتا بزماریان دا لە تابوتی بە نیشتمان كردنی نەوت لە كەركوك و هەرێمی كوردستان .
لە كوتایدا دەڵێم ئەم بێدەنگیە بەرانبەر پارتی و كۆمپانیا سێبەرەكانی لە پێناو چی؟ گەر هەڵوێستان نەبێت لەمەش خراپتر دەبێت ....
غالب محمد عەلی
١٩/٢/٢٠١٧
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک