به‌ ئاسانترین شێوە كونیلەكانی دەموچاو چارەسەربكە


زەنگ

زۆرێك لە خانمان کێشەیان هەیە لەگەڵ کونیلەکانی سەر پێستی ڕووخساریان، کە هەندێکیان زۆر کراوەن و شێوەیەکی ناشیرینان هەیە.

بە گوێرەی بڵاوکراوەیەك لە ماڵپەڕی fatafeat، نیشاستە یارمەتیدەرە لە ڕزگاربوون لە کێشەی کونیلە کراوەکانی سەر پێست کە زۆرێک لە خانمان هەیانە.

پێکهاتەی نیشاستە یارمەتی پێست دەدات بە گەشی  و سافی بمێنێتەوە، و پێست توند دەکاتەوە، و لە دروستکردنی زۆرێك لە کەرەستەی جوانکاریدا بەکاردەهێندرێت.


پێکهاتەکانی:

١ کەوچکی گەورە نیشاستە

١ کەوچك ئاوی گەرم

١ کەوچك زەیتی زەیتون

هەموو کەرەستەکان بەیەکەوە تێکەڵ بکە، تێکەڵەکە بدە لە ڕووخسارت و بۆ ماوەی ٣٠ خولەك پێوەی بهێڵە دواتر بە ئاوی سارد یان شلەتێن ڕووخسارت بشۆ.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک