هەواڵێكی ناخۆش لە كەناڵە ناوخۆیەكانەوە (ئێچ دى)ه‌كان


زەنگ

كۆمپانیای میكس میدیا بڕیاریداوە سەرجەم ئەو ئامێرانە ڕابگرێت كە كەناڵە ناوخۆیەكان پەخشی لێوە دەكەن و جیهازەكەی خۆی بخاتە بازاڕەوە.

میكس میدیا، لە ئێستادا لە سنوری پارێزگای هەولێرو و ناوچەی سۆران و چەند قەزاو ناحیەیەكی تر، پەخشی كەناڵە ناوخۆیەكانی ڕاگرتووە بە ئامێرەكانی تر تا هاوڵاتیان ئامێری میكس میدیا بكڕن.

دوای جێبەجێ كردنی بڕیارە لە سنوری پارێزگای هەولێر، كۆمپانیاكە بە نیازە لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین پەخشی كەناڵە ناوخۆیەكان ڕابگرێت تا هاوڵاتیان ئامێرەكەی خۆیان بكڕن.

ئەو ئامێرەی كە میكس دەیخاتە بازاڕەوە، لەو دۆخەی ئێستا بە 90 هەزار دینارە، جگە لەو ئامێرەی میكس، سەرجەم ئامێرەكانی تر پەخشی كەناڵە ناوخۆیەكان تێیاندا دەوەستێت.

ئەم كارەی میكس میدیا لەو دۆخی خراپی دارایی لە بەرژەوەندی هاولاتیان نییە و كۆمپانیاكەش كەسانی بەرپرس و دەست ڕۆشتوی لە پشتەوەیە.

بێستون تاوەگۆزى، بێژەری كوردی و شارەزا لە ئامێرەكان ڕایگەیاندووە، ئەوەی میكس میدیا بەسەر خەڵكی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزور و گەرمیان و دەڤەری ڕاپەڕین هێناویەتی، ئێمە ماوەی 2 ساڵی تەواوە هاتو هاوارمانە و كەس گوێمان لێ ناگرێت.

داواشی لە هاوڵاتیان كردووە بێدەنگ نەبن، چونكە دوای جێبەجێ كردنی ئەو كارەی میكس لە هەولێر، سەرەی سلێمانی و ناوچەكانی تر دێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک