سلێمانی، یانە شەوانییەكان دادەخرێن


زەنگ

لەشاری سلێمانی بەهۆی پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردنەوە 6 كافتریا و یانەی شەوانە داخران و بەدواداچونیش بۆ هەموو ئەو شوێنانە دەكرێت كە پابەند نین بە مەرج و رێنماییەكانەوە.


شەوی 13.2.2017 لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچونەكانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی پاش چەند جارێك ئاگاداركردنەوە بەهۆی پابەند نەبونیان بڕیاردرا 6 كافتریا و یانەی شەوانە دابخرێت.

هەرێم عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لیژنەی بەدواداچونی رێستۆرانتەكان لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبونیان بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردنەوە و دوای ئەوەی چەند جارێك ئاگادار كراونەتەوە بەڵام بۆهۆی پابەند نەبونیان 6 كافتریا و یانەی شەوانەیان لە چەند شوێنێكی شاری سلێمانی داخست.

وتیشی : "هەموو ئەو شوێنانە بەڵێننامەیان لێوەردەگیرێت تا ئەو كاتەی پابەند دەبن بە جێبەجێكردنی هەمووو مەرج و رێنماییەكانەوە رێگە بەكاركردنیان نادرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی بەردەوام دەبن لە بەدواداچون و پشكنینەكانیان و هەر شوێنێك پابەند نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت .
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک