ئێران دوو كۆڵبەری كوردی كوشت


زەنگ

هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە كوردەی بە ناوەكانی"خوسرەو كازمی" تەمەن ٤٢ ساڵ كوڕی ئیسماعیل و "داریووش پاشایی" تەمەن ٣٥ ساڵ ڕاگەیاندووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، خوسرەو كازمی خێزاندارو خاوەنی پێنج منداڵە و هەروەها داریووش پاشایی خێزاندارو خاوەنی دوو منداڵە و خەڵكی گوندی خۆڕخۆڕەی شاری سەڵماس ڕاگەیاندووە.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو دوو كۆڵبەرە كوردە لە شاخی"هەرەول" كە دەكەوێتە نێوان سنووری ئێران و توركیە، دەكەونە بەر هێڕشی هێزە نیزامییەكانی پاسگای"واری گارسۆ" كە سەر بە گوندی"كۆزەڕەش"ی ناوچەی سەڵماسە و لە ئاكامدا گیانیان لە دەست دا.

هەروەها لەو ڕووداوەدا، كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە ناوی "ئازاد عەلیزادە" خەڵكی گوندی "دێرك" بە سەختی بریندار دەبێت و كۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی فارس مامەدی خەڵكی گوندی"وەڕك" لە لایەن ‌هێزە نیزامییەكانی حكوومەتییەوە دەستبەسەر دەكرێت.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک