زەنگ
بەڕێوەبەرێتی پرۆگرامەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، خوێندكارانی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە كە ئەوەی لە چەند پەیج و سایتێك بڵاوكراوەتەوە لەبارەی كەمكردنەوەی پرۆگرامەكانی 12ی ئامادەیی هیچ بنەمایەكی نیەو دوورە لەراستیەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هیچ كەمكردنەوەیەك لە پرۆگرامەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی نەكراوە، جگەلەوەی كەبە نوسراوی رەسمی گشتاندنی بۆكراوە.
بەرێوەبەرێتی ئەزمونەكان سەبارەت بەو لیستەشی كەبڵاوكراوەتەوەو پێشنیازی كەمكردنەوەی پرۆگرامەكانی كردوە، خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە كە رەزامەندی لەسەر ئەو لیستەش نەدراوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک